پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە كەلار نرخی خانوویان دابەزاندووە

کوردستان 11:03 AM - 2026/06/10

پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە كەلار نرخی خانوویان دابەزاندووە بەهۆی دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە كەلار، نرخی خانوو لە 25% بۆ 30% دابەزیوە، كرێی خانووش بە هەمانشێوە لە 40% كەمیكردووە.

لەوبارەیەوە، هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە گەرمیان و بەتایبەت لە كەلار، وایكردووە 27 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دەست بە دروستكردنی بكرێت.

وتیشی، لەو ژمارەیە تائێستا نزیكەی پێنج هەزار یەكەیان تەواو بوون، ئەمەش كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزاندنی نرخی خانوو و كرێكەشی.

 بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە گەرمیان باسی لەوەشكرد، ئێستا مۆڵەتدان بە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون ڕاگیراوە و گرنگیی زیاتر بە پرۆژەی پیشەسازی دەدرێت.
 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو