بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە

کوردستان 02:27 PM - 2026/07/28

پاش ئەوەی كۆمپانیای  دی ئێن ئۆی نەرویجی، لە كێڵگەی نەوتیی تاوكێ دەستیكردەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لەو كێڵگەیە، دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركردووە.

 كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ، لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا رایگەیاند،لە كێڵگەی نەوتیی تاوكێ لە زاخۆ، دەستكراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام ئامارەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە بەرهەمی كۆمپانیاكە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، 273 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێكدا، ئەمەش بەراورد بە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ، بە ڕێژەی لەسەدا99 پۆینت 9 دابەزیووە.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی كۆمپانیاكە، قەبارەی فرۆشی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەو چارەكەی ساڵدا، گەیشتووەتە سفر.

 پێشتر بە هۆپی مەترسی هێرشكردنە سەر كێڵگە نەوتییەكان بەهۆی دۆخی خراپی ناوچەكەوە كاركردن لە بەشێكی زۆر لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان راگیران و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە و كەمبوونەویە مەترسییەكانیش هەنگاوەكان بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیان پێكردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو