بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی گەشتەكانی نێوان سلێمانی بۆ ئیستەنبوڵ دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 03:20 PM - 2026/09/22

بڕیارە سەرەتای مانگی دهاتوو، گەشتە ئاسمانییەكانی  سلێمانی بۆ ئیستانبوڵ   دەستپێبكاتەوە.
 كۆمپانیای توركش ئێرلاین تایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی بۆ ئیستانبوڵ  دەستپێدەكاتەوە، وتیشی: كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان لە 25ی مانگی داهاتووەوە بۆ  سەرەتای مانگ پێشخستووە و رۆژی 2ی مانگی 10 یەكەم گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ دەستپێدەكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی گەشتەكانیان زیاد دەكەن و گەشتی راستەوخۆ و هاتن و چوون لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ رێكدەخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو