بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە هەڵمەتێكی نەمام رواندنی پاییزەدا بڕی 300 هەزار نەمامیان بۆ بلوار و باخچە و شوێنە گشتیەكان ئامادەكردووە و سەرەتای هەڵمەتەكە لە گەڕەكی چوارچرا لە شەقامی بەردەم زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانیەوە دەستی پێكرد.
هەڵمەتی سەوزكردن و نەمام رواندنی ئەمجارە 300 هەزار نەمامی درەختی (ناروەنە) كە گەشەیەكی جوانی هەیە و لە ڕووی جوانی و سێبەرەوە لە زۆربەی دارەكانی تر باشترە ولە داهاتوودا سیمایەكی جوان دەبەخشێتە شەقام و باخچە و شوێنە گشتیەكان.