برای بەرێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل ، خێزان و خانەوادەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵا
بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین کاک( وەستا ئەحمەد )ـم پێگەیشت .
خەبات و تێکۆشانی کاک وەستا ئەحمەد و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دیار و بەرچاوەو بە رێزەوە لە مێژووی گەش و پاکتان دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کارتان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەمتانم .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال