سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دەچنەوە بەغداد

کوردستان 10:21 AM - 2026/11/16

ئەمڕۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەچنەوە بەغداد و دەست بەدیدار و كۆبوونەوەكانیان دەكەنەوە و وەفدێكی یاسایشیان لەگەڵ دەبێت

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیەكەیدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ ئاشكرایكرد: كەئەمڕۆ دوو شەممە  جارێكی تر لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەچنەوە بەغداد،  وتیشی: لەسەردانەكەی ئەمجارەمان وەفدێكی یاساییمان لەگەڵ دەبێت، چونكە هێشتا گفتووگۆمان ماوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا،سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە یاوەری شاسواری عەبدولواحید و بە ئامادەبوونی دكتۆر خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەغداد ،  بەجیا سەردانی هەریەك لە  محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی هاوپەیمانی و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ،نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح،ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی گرووپی سەیدوشوهەدا ،عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە و دكتۆر هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق كردوو  ، پێكەوە كۆبوونەوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو