سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال مامۆستا فرانسس داود یوسف ـ یان بەسەركردەوە

کوردستان 03:04 PM - 2026/11/16

مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرمەد عومان یەعقوب سەردانی مامۆستایی  هونەرمەند و دێرینی شاری سلێمانی و تیپی مۆسیقای سلێمانی ( فرانسس داود یوسف) یانكرد .

مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە رێزەوە باسییان لە كار و بەرهەمە هونەرییەكانی مامۆستا فرانسس كرد وەك مامۆستایەكی بە توانا و خاوەن دیدی قوڵی هونەری كە خزمەتی زۆری پێشكەش بە هونەرمەندانی شاری سلێمانی و گەلی كورد كردووە . لەم دیدەوە مەكتەبی سكرتارییەت چەپكە گوڵی رێزو وەفاداری سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە كرد و سوپاسی خزمەتە گەورەكانیان كرد .

لایخۆیەوە مامۆستا فرانسس داود یوسف سوپاسی ئەو بەسەركردنەوەی كرد و، بە رێزەوە باسی لە پشتیوانیەكانی سەرۆك مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كرد بۆ هونەرمەندان و ،جگەلەوەش دوو سەركردە و خەمخۆری كریستیانەكانیش بوون ، ئەمڕۆش جێگایی دڵخۆشییە ئەو پەرۆشی و دڵسۆزییەش لە سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەبینین بۆمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو