بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و رۆڵی کونسوڵی گشتیی چینی کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی چینی کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان بکات.
دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و سەرۆک بافڵ دووپاتیکردەوە کە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان تاکە بژاردەی دیپلۆماسییە بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.