ئاسۆ مامەند بۆ پارێزگاری نوێی كەركوك: هیوادارم بەبێ جیاوازیی خزمەتی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بكەیت

کوردستان 02:16 PM - 2026/11/22

سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوون لە قەحتان وەنداوی وەك پارێزگاری نوێی كەركوك دەكات
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی كەركوكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز قەحتان وەنداوی دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگاری کەرکوک. 
دەشڵێت: بە هیوام بەڕێزیان لەم ئەرکەیاندا سەرکەوتووبن، و بتوانن لەو ماوەیەی کە لەم پۆستەدا دەمێننەوە، بەبێ جیاوازیی خزمەتی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو