كۆمیتەی ئامێدی رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز راگرت و پێشانگەیەكی وێنەیی كردەوە
بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان، لە سنووری كۆمیتەی ئامێدیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز راگیرا.
رێوڕەسمەكە بە چەند دەقیقەیەك وەستان بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دواتر ئامادەبووان پێشانگایەكی تایبەتیان بە وێنەی شەهیدانی یەكێتی لە بارەگای كۆمیتە كردەوە. لە بەشێكی تری یادەكەدا، كەسوكاری شەهیدان داوای گرنگیپێدان و ئاوڕدانەوەی زیاتریان لە ژیان و گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان كردەوە.