لەسلێمانی بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر یادی رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز راگیرا ئەمڕۆ رۆژێكی پڕ لە شكۆیە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ،ئەمڕۆ رۆژی شەهیدی یەكێتییە كە هاوكاتە لەگەڵ 50 مین ساڵیادی شەهیدكردنی هەریەكە لە خاڵە شیهاب و ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحید، بەو بۆنەیەوە چەندین چالاكی جۆراوجۆر بۆ بەرز راگرتنی خوێنی شەهیدان لە سلێمانی بەرێوەچوون.