قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ رۆژی نوێكردنەوەی پەیمانە

کوردستان 01:38 PM - 2026/11/21

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە كە لە یەك رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاكی كوردستان و بەرگرییكردنە لە ماف و كەرامەت و ئازادیی خەڵك .

قوباد تاڵەبانی لە یادی رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و وتی،ئەمڕۆ رۆژی نوێكردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ شەهیدە سەربەرزەكانمان و رێبازە پیرۆزەكەیان. رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە كە لە یەك رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاكی كوردستان و بەرگرییكردنە لە ماف و كەرامەت و ئازادیی خەڵك و خۆتەرخانكردنی راستگۆیانە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژی رێزگرتنە لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان. ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە وەك حزبی شەهیدان زۆر زیاتر لە جاران خزمەتیان بكات. ئەگەر پێشتر لێرە و لەوێ خەمساردی و كەموكوڕییەك هەبووبێت، رێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو