ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، تەنها یادێکی حزبی نیە، بەڵکو بۆنەیەکی میللیەو دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و دامەزراوە شەرعیەکانی، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگەکانی یەکێتی و سەرکردەکانیەتی کەوەک پێشمەرگە خوێنیان خەڵاتی کوردستان کرد، هەربۆیە حزبی شەهیدان بوەتە شوناسی یەکێتی.
هەمیشە بەشکۆو شانازییەوە یادی ئەو جوامێرانە دەکەینەوە کەبە«كەم ژیان و كەڵ ژیان»یان بوونە سەرمەشقی شەهیدبوون و کوردستانی داگیرکراویان گۆڕی بەکوردستانی ئازادو ئاواکراو.
لەفەرهەنگی یەکێتی و ئەو مەزنە مرۆڤانەی بوونە سەردەقشكێنانی شەهادەت، بەشا دروشمی «كەم ژیان و كەڵ ژیان» جارێکی تر ژیان بەسەربەرزی بەرجەستە دەبێتەوە.
هەموو ڕۆژێک بەڵێن و وەفا دووپات دەکەینەوە، بۆ ڕێبازی شەھیدان و (ی.ن.ک) و كوردایەتی.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان