ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.
بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت. یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین رۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.
لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان