دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت

کوردستان 11:18 PM - 2026/11/21

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە٢٠٢٦/١١/٢١ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کەبڕی ٨٥ مۆبایلی زیرەکی لەپێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل لەشاری کۆیە دزیبوو.

تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٦)لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو