سەبارەت بەکۆبوونەوەکەی نێوان وەفدی یەکێتی و پارتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا بەمیدیای یەکێتی راگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی پەیامەکەی سەرۆک تاڵەبانی کە بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگیان پێدراوەو بۆتە نەخشەڕێگای یەکێتی بۆ دانوستان، ئەمرۆ وەفدی یەکێتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر پێشوازی لەوەفدی پارتی کردوو لەکۆبوونەوەیەکدا وەفدی یەکێتی پێشمەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا بە وەفدی پارتی گەیەندراو چاوەروانی وەڵامی پارتی دەکرێت لەسەر ئەو پێشمەرجانە.
هەمان سەرچاوە بەمیدیایی رەسمی یەکێتی راگەیاند، جگە لەو پێشمەرجانە هیچ بابەتێکی دیکە باسنەکراوەو نەچوونەتە ناو وردەکاری بابەتەکان.