لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد دەكرێت

کوردستان 09:42 AM - 2026/11/22

 ئەمڕۆ یەك شەممە، بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغدا بكرێت.  ئەوەش زانراوە، لیستی خەرجیی لەگەڵ مووچە لەلایەن لیژنەیەكی تەكنیكییەوە بۆ بەغدا دەنێرێت و تەسلیمی وەزارەتی داراییی فیدراڵ دەكرێت. 

لە زانیارییەكاندا ئەوەش هاتووە، ئەمرۆ لە عیراق دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەواو دەكرێت، دواتر ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
هەروەها جگە لە لیستی مووچە، نووسراوەكانی پێویست بە ناردنی مووچەش ئامادە كراوە تا لەكاتی تەمویلكردنی مووچە، ڕاستەوخۆ نووسراوەكان ئیمزا بكرێن و كێشە دروست نەبێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو