بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی. ن .ک پێشوازی لە لی جوون ئیڵ، باڵیۆزی کۆریای باشوور و ئونگیۆهه شیم، کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان 02:25 PM - 2026/09/22

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لی جوون ئیڵ، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عیراق و ئونگیۆهه شیم، کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک بافڵ بەبۆنەی دەستبەکاربوونیانەوە پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکانیاندا بۆ خواستن، هاوکات پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپاتکردەوە. 

هەروەها جەخت لە برەودان بە هەماهەنگی و فراوانکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئابووری و کولتووریدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو