تەندروستی سلێمانی:بەهۆی نەبوونی پشتیوانی ناتوانین پشكنینی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر ئەنجامبدەین

کوردستان 02:57 PM - 2026/07/28

تەندروستی سلێمانی:بەهۆی نەبوونی پشتیوانی ناتوانین پشكنینی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر ئەنجامبدەین  رۆژی 28ی تەمموزی هەمووساڵێك بەڕۆژی جیهانی  نەخۆشی هەوكردنی  جگەری ڤیرۆسی دادەنرێت و لە مساڵیشدا بەڕێوەبەرایەتی  خۆپاراستنی  تەندروستی سلێمانی وێرای ئەو كێشەو گرفتە گەورانەی  رووبەڕووی كەرتی تەندروستی سلێمانی بووەتەوە بەهۆی سیاسەتی پشتگوێخستنی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ، بەڵام لەمساڵیشدا و لەم یادەدا چەند چالاكییەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی  خۆپاراستنی  تەندروستی سلێمانییەوە  ئەنجامدرا.
پێشتریش تەندروستی سلێمانی رایگەیاندبوو كە بەهۆی نەبوونی پشتیووانییەكانی حكومەتەوە بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی ناتوانن پشكنینی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر ئەنجام بدەن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو