ئەو عیراقەی ئەمڕۆ ڕوو لە ئەنکەرە دەکات، ئەو عیراقە نییە کە ساڵانێک لەمەوبەر لەناوچەکە ناسراوە، بەڵکو عیراقی ئێستا ڕێگای سەقامگیری و چاکسازی و گەشەسەندنی هەڵبژاردووە.
-سەقامگیری لە ڕێگەی ململانێکانەوە بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو لە ڕێگەی پڕۆژەی هاوبەشەوە بەدەست دێت؛ بە هۆی کێبڕکێی نێوان دراوسێکانەوە دروست نابێت، بەڵکو بە یەکگرتویی و کاری هاوبەش دروست دەبێت.
عیراق و تورکیا خاوەنی دەرفەتێکی مێژوویین بۆ گۆڕینی پێگەی جوگرافیای خۆیان بۆ ناوەندێک کە کەنداو و ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش لە نێوان دووبارە کێشانەوەی نەخشەی بازرگانی جیهانی.
پڕۆژەی "رێڕەوی گەشەپێدان" پێناسەی پەیوەندی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکاتەوە، کە هەلی وەبەرهێنان و هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت.
ئاسایشی عیراق و تورکیا پێویستی بە هاوکاری زیاتر هەیە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش لەسەروەری یەکتر، هەروەها دەبێت بەڕێوەبردنی ئاو لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و هاوکاری زانستی دامەزرابێت.