لەڕێوڕەسمێكی ماتەمینیدا لەكۆمەڵگای خاڵخاڵانی سنوری پارێزگای كەركوك تەرمی فەرماندەی دێرین عەمید عاسی عبدوڵا كەریم ناسراو بە عەمید عاسی مۆردخواردە بەخاك سپێردرا ، عەمید عاسی یەكێكە لەپێشمەرگە دیار و دێرینەكانی ی.ن.ك و لەتەمەنی خۆیدا بەشداری چەندین شەڕو داستانی دژی داگیركەرانی كوردستان كردووە ،هاوكات ناوبراو یەكێك لە فەرماندە دیارەكانی شەڕەكانی ڕوبەڕووبونەوە تیرۆستانی داعش بوو لەسنوری كەركوك و فەرماندەی پێشووی فەوجی مەڵبەندی كەركوك بووە لەفەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن ناسراو بە هێزە رەشەكە.
فەرماندە عاسی دوای مانەوەی چەند مانگ لەنەخۆشخانە وچاودێریكردنی دۆخی تەندروستی ئەمڕۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیانكرد.