بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی. ن.. لە دەباشان پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان 03:04 PM - 2026/09/21

سەرۆک بافڵ بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیای کرد، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە.

لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە فراوانکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان کرایەوە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری بەرژەوەندییە گشتییەکاندا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕ و نیشتمانیی یەکێتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو