نەوەكانی ئەنفال كە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان هەیە خەڵات كران

کوردستان 11:58 AM - 2026/06/10

نەوەكانی ئەنفال كە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان هەیە خەڵات كران  لەقەزای ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەكەسوكاری ئەنفالكراوان و ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال، لەلایەن كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال خەڵاتی ڕێزلێنان بەو نەوانەی ئەنفال بەخشرا كە بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرایان بەدەستهێناوە.

مەراسیمەكە لەسەر داوای ڕێكخراوی داكۆكی لەپرسی ئەنفال و بەهاوكاری ڕێكخراوی باجەڵان ئەنجامدرا، كەسوكاری ئەنفالكراوانیش ڕایانگەیاند، ئەم بەسەركردنەوەو پێزانینە بۆ نەوەكانی ئەنفال، دووجار دڵخۆشییە بۆ ئەوان، لەلایەك بەهۆی ئەوەی نەوەكانیان بڕوانامەی بەرزیان بەدەستهێناوە، لەلایەكیش ئەم خەڵاتە هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری لەسێدارەدانی گەورە تاوانبار عەجاج تكریتی.
 
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو