ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بەشداری لە مەراسیمی پرسەی مەرجەعی ئایینی ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز کرد.
سەرۆک ئامێدی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف، خوێندکارانی زانستە ئایینییەکان و مورید و لایەنگرانی کرد.
جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا فەیاز خەسارەتێکی گەورەیە، بەهۆی ئەوەی بە زانست، دانایی و میانڕەوی ناسرابوو، هەروەها خاوەن ڕۆڵێکی دیار بوو لە خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە و بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە کۆچکردوو میراتێکی زانستی و فیقهی چەسپاو، و هەڵوێستێکی نیشتمانی و مرۆیی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە لە یادەوەری نەوەکاندا دەمێننەوە، لەگەڵ بەشدارییە کاریگەرەکانی لە چەسپاندنی یەکڕیزی عێراقییەکان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.