ئەمریكا دوو درۆنی ئێرانی لە گەرووی هورمز خستەخوارەوە

عیراق 12:09 PM - 2026/06/07

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە سێنتكۆم رایگەیاند، دوو درۆنی ئێرانیان لە ئاسمانی كەنداو، بە دیاریكراوی لە سنووری گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە، كە هەڕەشەبوون بۆ سەر ئاسایشی جووڵەی دەریایی.

فەرماندەیی سێنتكۆم رۆژی یەكشەممە، لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە لە ئامادەیی تەواودان و بەردەوام چاودێری جموجووڵی هێزەكانی ئێران دەكەن، لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراودا بەرپەرچی دەستدرێژیی هێزەكانی ئێران دەدەنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەی ناوەندیی فەرماندەییەكەی هێزەكانی ئەمریكا هاتووە؛ لە سنووری گەرووی هورمز، توانیویانە دوو درۆنی ئێرانی بخەنە خوارەوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشە بوون لەسەر كەشتییە بازرگانییەكان و جووڵەی دەریایی ناوچەكە. سێنتكۆم تەئكیدی كردەوە، هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە لە ئامادەیی تەواو دەمێنێتەوە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و پاراستنی جووڵەی دەریای و سەقامگیری ناوچەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو