بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی ئابووری دێڵفی لە سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عیراق و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەو وەبەرهێنەرانی ناوچەكەو جیهان تیایدا بەشدارن. كۆڕبەندەكە پێشتر و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە یۆنان بەڕێوەچووە، ئەمە دووەم جارە سلێمانی میوانداری كۆڕبەندەكەی كردووە و گرنگییەكی زۆری بۆ شارەكە و كوردستان و عیراق هەیە