كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەگەرمیان چالاك دەكرێت و ئێستا لەڕێگای نێوان كەلار بۆ كفری كەوتوەتەكار، بریارە لەداهاتویەكی نزیكیشدا كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان كەلار بۆ دەربەندیخان بكەوێتە كار، هاوكات لەسەر شەقامی پشتێنەی كەلاریش كامێرا دادەنرێت.