عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری بەشداری لەپانێڵێكی تایبەت كرد لەدووەمین كۆڕبەندی ئابووری دێڵفی و وتی: زۆرینەی خەڵك لەم جۆرە حوكمڕانییە ناڕازین.
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند، دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان جێگەی دڵخۆشی نییە و بەم شێوازەی ئێستا وڵات بەڕێوەنابرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد ، دۆخی هەرێم لەبەردەم هەڕەشە و مەترسیدایە و پێویستە بە خێرایی عەقڵییەتی حوكمڕانی بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی رێگری لە داڕمانی زیاتر بكرێت.
سەبارەت بە جەنگی ئێران، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو شەڕەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بەسەر ئێراندا داسەپێنراوە، دۆخی ناوچەكەی ئاڵۆزتر كردووە.
باسی لەوەش كرد ئەمریكا و ئیسرائیل لەم جەنگەدا زیانی زۆریان بەركەوتووە و هەرێمی كوردستانیش بێبەش نەبووە لە پریشكەكانی ئەو جەنگە و كاریگەرییە نەرێنییەكانی گەیشتووەتە ناوخۆی هەرێم.