بەپێی ئامارەكان بازاڕی پیشەسازی چین سوودی لەقەیران و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بینیووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە خواستێكی زۆر بۆ بەكارهێنانی ئۆتومبێلی كارەبایی چین لەجیهان دروستبووە، ئەواش وایكردووە 70 بۆ 80 لەسەدی بەرهەمی ئۆتومبێلی چینی لەبازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمریكا و ئاسیا ساغبكرێتەوە، لەبەرامبەردا كۆمپانیاكانی ژاپۆن و ئەریكا و وڵاتانی تر لەرووی پیشەسازی ئۆتومبێلەوە پاشەشكەیان كردووە