فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سنووری خاڵخاڵانی پارێزگای كەركوك و لەسەر زێی بچووك بە بەشداری دەیان جووتیار و خانمی دەست ڕەنگین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین جۆر بەروبوومی جووتیارانی سنوورەكە و كاری دەستیی و خواردنو خواردنەوەی كوردەواری خرانەڕوو، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانیش لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی ترەوە سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كرد