لە سلێمانی كتێبێك لەبارەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بڵاوكرایەوە

کوردستان 11:39 PM - 2026/06/06

لە شاری سلێمانی، كتێبێك لەبارەی سەڵاحەدینی ئەیوبی و راستكردنەوەی مێژووەكەی ناسێندرا و بڵاوكرایەوە.
لە رێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی، دامەزاراوەی كەریمی عەلەكە كتێبێكی بەناونیشانی (سەڵاحەدینی ئەیوبی؛ سۆفییەكی كورد و مێژوویەكی دزراو)-ی ناساند و بڵاوكردەوە. كتێبەكە، نوێترین بەرهەمی توێژەر و نووسەر سۆران حەمە رەش-ە. ناوەڕۆكی ئەم كتێبە پێداچوونەوە و لێكۆڵینەوەیەكی قووڵە بۆ مێژووی سەڵاحەدینی ئەیوبی، ئەوەش بە ئامانجی راستكردنەوە مێژووییەكان و خستنەڕووی ئەو دەستكەوتەكانەی كە ئەمو سەركردەیە بۆ گەلی كورد بەدەستی هێناون. هاوكات لەگەڵ ناساندنی كتێبەكە و وەك رێزلێنانێك بۆ پێگەی مێژوویی سەڵاحەدینی ئەیوبی، پەردە لەسەر پەیكەری ناوبراو لادرا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو