پیرۆزبایی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ یادی پەنجا و شەش ساڵەی دامەزراندنی (یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان)

کوردستان 11:44 PM - 2026/09/21

بەڕێزان... لەمەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

لەیادی پەنجاو شەش ساڵەی دامەزراندنی (یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێکڕای مامۆستایانی ئایینی لەكوردستان دەكەم.
 ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی زانایانی ئایینی ئیسلامی لەهوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو برەودان بەکلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی شوناسی ئاینی و بەها رەسەنەکانی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین.
(ی.ن.ک) پشتیوانی پێشەوایان و زانایان و مامۆستایانی ئاینینەو هیوادارین بەڕێزتان بەردەوامبن لەڕووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و بەرگریکردن لەپرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی.
خودای گەورە پشتیوانتانی هەمووان بێت.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو