قۆناغی دووەمی جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا لەعیراق دەستپێدەكات

کوردستان 03:04 PM - 2026/09/21

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواوبونی قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدای لەدەروازە سنوورییەكان ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، لەم مانگەوە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات.

سەلوان تەها، ئەندامی لیژنەی دەروازە سنورییەكان و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕۆژنامەی رەسمی عیراقی  ڕاگەیاندووە، قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا تەواوبووەو ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەم دەكرێت.

دەشڵیت،پرۆژەی چاكسازیی گومرگی و نوێكردنەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، قۆناغی یەكەمی سیستمی ئەسیكۆدا بەتەواوی جێبەجێكراوە و ئێستا  لەدەروازە سنورییەكانی عیراق كاری پێدەكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، كە  ئامادەكاری و كارەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەمساڵدا قۆناغی دوەمی سیستمەكە بەتەواوی بخرێتەكار.

هاوكات، ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەی ڕونكردەوە كە قۆناغی دووەمی سیستمی ئەسیكۆدا خۆی لەئیدارەدانی مەترسییەكان و چاودێریی ئەلیكترۆنیدا دەبینێتەوە، كە ئامانج لێی بەردەوامیدانە بە پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی لەدەروازە سنورییەكاندا بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان عیراق و ڕێكخراوی یونكتاد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو