بانكی ناوەندیی ئەمریكا: درێژبوونەوەی جەنگی ئێران هاوسەنگی ئابووری جیهان تێكدەدات

عیراق 01:30 PM - 2026/05/04

سەرۆكی بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری دەدات، كە بەردەوامیی ململانێ سەربازییەكان لەگەڵ ئێران، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكانی وزە و تێكچوونی هاوسەنگی ئابووری جیهان هەیە.

نێڵ كاشكاری سەرۆكی بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سە بی ئێس  رایگەیاند، درێژبوونەوەی جەنگی سەر ئێران مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئابووری جیهان ئاماژەی بەوەشكرد ،بەهۆی ئەم ململانێیەوە، نرخەكانی وزە و پەینە كیمیاییەكان لە بازاڕەكاندا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، ئەمەش پەستانێكی زۆر دەخاتە سەر تێچووی بەرهەمهێنان و ژیانی هاووڵاتیان لە سەرانسەری جیهاندا.

بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی، نرخی بەنزین لە ناوخۆی ئەمریكا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.  ئێستا تێكڕای نرخی یەك گاڵۆن بەنزین گەیشتووەتە چوار دۆلار و 446 سەنت ، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێش هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران، نرخەكەی تەنیا دوو دۆلار و 99 سەنت  بووە.

داتاكان نیشانی دەدەن كە نرخەكان بە ڕێژەی نزیكەی 49% زیادیان كردووە و ئەم ئاڕاستەی بەرزبوونەوەیە لە چەند هەفتەی رابردوودا بەردەوامی هەبووە.

 داخستنی گەرووی هوورمز بە رووی كەشتییە بازرگانییەكاندا و دروستبوونی گرژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر جووڵەی كەشتیوانی. ئەم دۆخە وایكردووە نرخی سووتەمەنی و غاز لە ئەوروپا و ئەمریكا ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات و ئاستی هەڵئاوسانی جیهانی بگەیەنێتە قۆناغێكی مەترسیدار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو