پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا ئیسماعیل گعێلی

کوردستان 10:30 PM - 2026/05/03

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدوڵا ئیسماعیل گعێلی 

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی ڕێبازی کوردایەتی و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال و پەروەردەکاری بە ئەزموون  مامۆستا مەلا عەبدوڵا ئیسماعیل گعێلی ،لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین  کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی  بەگشت لایەکتان ببەخشێت . 

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو