ئێران: گەرووی هورمز بە بڵاوكراوە چەواشەكارەكانی ترەمپ بەڕێوەناچێت

عیراق 12:12 PM - 2026/05/04

دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند،  ئەو كەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە رزگاریان دەكەن ، هەرزوو لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، گەرووی هورمز بە بڵاوكراوە چەواشەكارەكانی ترەمپ بەڕێوەناچێت.

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئیران هۆشداریی دا كە هەر دەستوەردانێكی ئەمریكا لەو سیستەمەی كە ئێران بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز رایدەگەیەنێت، بە پێشێلكردنی ڕاستەوخۆی ڕێككەوتنی ئاگربەست دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تاران ئەو وڵاتەیە كە رێساكانی شەڕكردن دادەنێت و هەر هەنگاوێكی ئەمریكا بۆ ئاراستەكردنی كەشتییەكان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ تاران، بە بەزاندنی هێڵە سوورەكان هەژمار دەكرێت.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە رۆژی دوشەممەوە پڕۆژەی ئازادی بۆ دەربازكردنی كەشتییەكان كە لە گەرووی هورمز گیریان خواردوە دەخاتە كار

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو