روسیا لە ماوەی یەك هەفتەدا 10 شارۆچكەی ئۆكرانیای كۆنترۆڵكردووە

عیراق 01:02 PM - 2026/05/04

بەپێی خەمڵاندنەكان بە پشتبەستن بە داتاكانی وەزارەتی بەرگری روسیا، هێزەكانی مۆسكۆ لە هەفتەی رابردوودا 10 شارۆچكەی نوێی ناوچەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتیان كۆنترۆڵكردووە.

بەپێی داتاكانی سپۆتنیك، لە 27 ی نیسان تا سێی ئایار، هێزە چەكدارەكانی روسیا كۆنترۆڵی خۆیان بەسەر 10شارۆچكەدا درێژكردووەتەوە، كە چوار   شارۆچكە لە ناوچەی سومی , چوار لە دۆنێتسك و دوو  لە ناوچەی خاركیڤ.

وەزارەتی بەرگری روسیا كۆتایی مانگی نیسان راگەیاند، هێزەكانیان  كۆنتڕۆڵی شارۆچكەكانی كۆرچاكیڤكا لە ناوچەی سومی و نۆڤۆلێكساندریڤكا لە دۆنێتسكی كردووە،ئەمە جگە لەوەی پێشكەوتنی بەرچاویان لە سەرجەم بەرەكانی ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەدا بەدەستهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو