لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ناوی تاقیگەی هیستۆ پاسۆلۆجی نەخۆشخانەی شۆڕش بۆ هیستۆ پاسۆلۆجی د.مایكل هیوسەن گۆڕدرا ، لە یادی 85 ساڵەی تەمەنیدا و لەپای زیاتر لە 20 ساڵ خزمەتكردنی خۆبەخشانەی لەنێو نەخۆشخانەی شۆڕش گۆڕینی ناوی تاقیگەكەی شۆڕش كرا بەناوی د.مایكل هیوسەنەوە، د.مایكڵ لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا چەندین پزیشكی لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش فێری بوارەكە كردووە و ئەو زانیاریانەی هەیبووە پێی بەخشیوون.