لەكۆیە تەنها لەیەك رۆژدا 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركرا

کوردستان 11:21 AM - 2026/05/04

تەنها لە یەك ڕۆژدا 14 حاڵەتی گەستن لەكۆیە تۆماركراوە، لەنێویاندا 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك بووە.

ئیتر بەرەوكۆتایی وەرزی بەهار دەچین و وەرزی پێوەدانی خشۆكەكانە، بەتایبەت لەو ناوچانەی ئاستی بەرزبوونەوەی سەوزایی زۆرە، گوندنشینانی هەرێمی كوردستان ساڵانە لەم وەرزەدا رووبەرووی گرفتی زۆر دەبنەوە بەتایبەت بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشك.

تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند، تەنها لە رۆژی هەینیدا، 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك ق یەك حاڵەتی پێوەدانی نەزاندراو و دوو حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فێركاریی شــەهید د. خالید تۆماكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم چارەخوازان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرزیی دژە هاریی سەگ و دەرزیی دژە ژەهر، دواتر ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو