38 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی گوندەكانی عەسكەر و گۆپتەپە و سەرەتای پرۆسەی كاری كۆكوژی ئەنفالی چوار لەلایەن رژێمی بەعس تێدەپەڕێت، لەم قۆناغەی ئەنفالدا رژێمی بەعس سەرەتا بە كیمیابارانكردنی گوندەكانی عەسكەر و گۆپتەپە و چەمی رەزان دەستیپێكرد، كە راستەوخۆ سەدان هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهیدبوون، رۆژی دواتریش ئۆپەراسیۆنی قۆناغی چوارەمی ئەنفال بۆ سنووری قەڵاسێوكە و چەمی رەزان و بناری خاڵخاڵان و دەشتی كۆیە و گوندەكانی زێی بچوك دەستیپێكرد، كە لەم قۆناغە بەرفراوانەی ئەنفالدا 237 گوند خاپوركران و زیاتر لە 28 هەزار و 550 كەس ئەنفالكران.