بەڕێزان... سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەی ئامەدسپۆر
خۆشحاڵبووم بەسەرکەوتنی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگی تورکیاو جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم یاریزانانتان دەکەم.
گەیشتنتان بۆ سۆپەرلیگی تورکیا، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ ئامەدسپۆر، بەڵکو شانازییە بۆ بواری وەرزشی لەسەرتاسەری کوردستاندا، هیوادارم سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاتر بەدەستبهێنن و ئێمەش پشتیوانتانین.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان