سنوور حامید جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەمیانی بەشداریكردنی لە یەك هەواڵی گەلی كوردستان سەبارەت بە رەتكردنەوەی پرسی دانەمەزراندنی 30 پەرستار رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا داوایان لە حومەتی هەرێم كردبوو تەنها 30 پەرستار بۆ بەشی ئای سی یوو تایبەت بە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دابمەزرێت و شەش قەرەوێڵەیان بۆ دابین بكات كە تێچووی ئەم دامەزراندنە مانگانە تەنها 15 ملیۆن دیناربووە ، بەڵام حكومەت داواكەی رەتكردونەتەوە ، سنوور حامید دەشڵێت ، ئەم جیكاریانەی بەرامبەر هەڵەبجە دەكرێت وای لێكردوون خۆیان بە هاووڵاتی پلە دوو ،پلە سێ بزانن.