ژمارەیەك دیلی تری هەسەدە ئازادكران

عیراق 03:50 PM - 2026/05/04

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتن و تێكەڵبوونەوەی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا، دیمەشق ئەمڕۆ 30 دیلی دیكەی هەسەدەی ئازادكرد.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە،لە گرژی و شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەسەدە و چەكدارانی سەر بە دیمەشقدا، 300 شەڕڤان شەهید بوون و 1070 شەرڤانی دیكەش بە دیل گیران.

ئاماژەی بەوەشدراوە، دوای رێككەوتنی 29ـی كانونی دووەمی ئەمساڵ، بە چوار قۆناغی جیاجیا و تائێستا 700 دیل لەو 1070 دیلە ئازادكراون.

بەپێی زانیارییەكانیش، هەسەدە لە بەرامبەردا 700 دیلی حكومەتی دیمەشقی تەسلیمكردووەتەوە و حكومەتیش لە بەرانبەردا ئەمڕۆ 3ـی 5ـی   2026 30 دیلی دیكەی هەسەدەی ئازادكرد كە لەو ژمارەیە حەوتیان ژنەشەڕڤانن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو