ماكرۆن داوای لێكۆڵینەوە لە كوژرانی سەربازێكی فەڕەنسا لە مەخمور دەكات

عیراق 03:40 PM - 2026/05/04

ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دوای ئەوەی پەیوەندییەكی لەگەڵ عەلی زەیدی ، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی  عیراقدا ئەنجامدا رایگەیاند، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی نوێێ عیراق خواست و داوای لێكرد،هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەو هێرشەی كە بووە هۆی كوژرانی سەربازێكی فەرەنسی و برینداربوونی ژمارەیەك لە هاوڕێكانی لە 12ی ئادار لە مەخمور.

وتیشی،تەئكیدمان لەوەكردەوە، سەقامگیری و سەروەری عیراق و بڕیاری لە چارەنوسی خۆی بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا زۆر پێویستە.

ئاماژەی بەوەشدا،  فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە وەستانەوە لەگەڵ گەلی عیراق بۆ بەشداریكردن لەم كارەدا  بۆ زیاتر قووڵكردنەوەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو