بەجێهێنەرانی فەریزەی حەج لە 11 ی مانگ بەرەو سعودیە گەشت دەكەن

کوردستان 02:45 PM - 2026/05/04

 بڕیارە 11 ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی بەجێهێنەرانی فەریزەی حەج، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانییەوە بەڕێ بكەون بەرەو وڵاتی سعودیە، كە دابەشكراون بەسەر 25 كارواندا و تا17 ی مانگ سەرجەم گەشتەكان ئەنجام دەدرێت.  
لەو بارەیەوە عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند، بۆ ئەمساڵ سەرجەمی كاروانەكان بە رێگای ئاسمانی دەڕۆنە سعودیە و  سەرجەم قافڵەكان دابەشكراون بەسەر هەشت رەحلەدا .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو