سەرەرایی رێككەوتن و ئاگربەست ئیسرائیل لە ئەنجامدانی هێرشەكانی بۆسەر لوبنان بەردەوالمە و لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا ، دوو هەزار و 530 هاووڵاتی لوبنانی كوشتووە و نزیكەی هەش هەزار كەسیشی بریندار كردووە.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە كە لە دووی ئادارەوە دەستیپێكردووە، دوو هەزار و 534 هاوڵاتی وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 863 كەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا، 100 كارمەندی تەندروستیی گیانیان لەدەستداوە و 16 نەخۆشخانەی ئەو وڵاتەش زیانیان پێگەیشتووە.
هەر بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن لوبنانی بێ ماڵ و حاڵ بوون و سەرەڕای ئاگربەستیش سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانكردنی ئەو وڵاتە. تەنیا لە 17ـی ئەم مانگەوە كە ئاگربەستەكە دەستیپێكردووە، زیاتر لە 40 كەس بەهۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون.