تۆد بلانچ، داواكاری گشتی ئەمریكا بە وەكالەت لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ناو هۆتێلێكی واشنتن كە تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاو بەشێك لە لێپرسراوانی ئیدارەكەی میوانداری بەشێك لە پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندنیان كردبوو هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەوەی روویدا رووداوێكی ئاسایی نەبوو بەڵكو ئامادەكاری بۆ كرابوو وە ڕاهێنانی لەسەركرابوو.
ووتیشی، لەو رووداوەدا ئەمنیەت و ئاسایش شكستی نەهێناوە و سەركەوتوو بوو لە دەستگیركردنی تەقەكەرەكە.
دەشڵێت، تەقەكەرەكە لە نهۆمێك لە سەروو هۆڵی ئاهەنگەكەوە بووە و بەسەدان بریكاری فیدراڵی لە نێوان تەقەكەرەكە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەبوون، دوای ئەوەی تەقەكەرەكە هەوڵی تەقەكردنی دا لەلایەن كارمەندانی دەزگای نهێنی ئەمریكاوە پێنج جار تەقەی لێكرا تا دواجار كەوتە سەرزەوی و دەستگیركرا.