دوای هەوڵ و بەدواداچوونەكانی كۆماندۆكانی مەكسیك دواجار توانرا ئاودیاس فلۆرێس سیلڤا،ناسراو بە ئێل جار دینێرۆ كە بەپادشای ماددە هۆشبەرەكان ناوی دەهێندرا دەستگیربكرێت.
بەپێی زانیارییەكان دوای دەستگیركردنی ئەو بازرگانە گەورەی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتی مەكسیك، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی داواكاری گشتی، لەشاری مەكسیكۆ.
فلۆریس سیلڤا هاوپەیمانێكی نزیك و جێنشینی نێمێسیۆ ئێل مێنچۆبوو كە بە دامەزرێنەری گرووپە گەورەكانی ماددە هۆشبەرەكان لەمەكسیك دادەنرا و دوای برینداربوونی لە ڕووبەرووبونەوەیەكدا لەگەڵ سەربازانی مەكسیك لە مانگی شوباتدا گیانی لەدەستدا.
شەڕی ماددە هۆشبەرەكان لە مەكسیك ململانێێەكی چەكدارییە لە نێوان بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و هێزە ئەمنییەكان و كۆماندۆكانی سوپای مەكسیك، كە لە 11ی ئەیلوولی 2006وە دەستیپێكردووە و تائێستاش ئەو ململانێیە بەردەوامی هەیە.