بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا

کوردستان 03:01 PM - 2026/04/28

لە ساڵی رابردوودا 24 كرێكار بە هۆكاری جیاواز لە سلێمانی خانەنشین كراون   
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئامار و كار و چالاكییەكانی بۆ ساڵی 2025  خستەڕوو، لەهەمان كاتدا 140 كرێكار كە پێشتر خزمەتیان كردووە خەڵات كران.

بەپێی ئامارەكان، لە ساڵی رابردوودا 24 كرێكار بەهۆكاری جیاواز خانەنشین كراون. هەروەها هەزار 793 كرێكاری ناوخۆ و بیانی سودمەند بوون لە وەرگرتنەوەی پاداشت و خزمەت كە بڕەكەی 7 ملیار و 604 ملیۆن و 141 هەزار دیناری عیراقی بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو