ڕفعەت عەبدوڵا : ئامانجی سەرەکی یەکێیتی سەقامگیری و خزمەتکردنی کەرکوک و دانیشتوانەکەیەتی بەبێ جیاوازی

کوردستان 04:50 PM - 2026/04/27

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکشەممە،٢٠٢٦/٤/٢٦، سەردانی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لەکەرکوک کردوو لەلایەن هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)و ژمارەیەک لەهەڤاڵانی سەرکردایەتی و  ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا پێشوازی لێکرا.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، تەئکیدی لەگەشەی ڕێکخراوەیی و پرسی گۆڕانکارییە حزبییەکان و برەودانی زیاتر بەئۆرگانەکانی یەکێتیی کردەوەو لەوبارەیەوە وتی: «گۆڕانکارییە حزبییەکان پێگەی ئۆرگانەکان بەهێزتردەکات و ڕۆڵی باشتر بەکادرەکان دەدات و ئەرکداریان دەکات».
سەبارەت بەدۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی یەکێیتی سەقامگیری و خزمەتکردنی کەرکوک و دانیشتوانەکەیەتی بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو